مامۆستایانی ناڕازی مانگرتنی سەرتاسەرییان لە هەرێم راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313676-مامۆستایانی_ناڕازی_مانگرتنی_سەرتاسەرییان_لە_هەرێم_راگەیاند
مامۆستایانی ناڕازی مانگرتنی سەرتاسەریان بۆ ماوەی 12 رۆژ لە هەرێم راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2017 12:57 Asia/Tehran
  • مامۆستایانی ناڕازی مانگرتنی سەرتاسەرییان لە هەرێم راگەیاند

مامۆستایانی ناڕازی مانگرتنی سەرتاسەریان بۆ ماوەی 12 رۆژ لە هەرێم راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو دەربەندیخان و کەلار و کۆیە  بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای مانگێک لە پێدانی مۆڵەت بەحکومەتی هەرێم بۆ پێدانی موچەکانیان لەکاتی خۆیدا.لەبەیانامەیەکدا مامۆستایانی ناڕازیی لە سلێمانی رایانگەیاند، "ئەوەی ئێستا رووبەڕووی بوینەتەوە شکستی ئیداری و سیاسی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانە".ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە 1/11 ەوە تاوەکو 12/11 مانگرتنی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان رادەگەیەنن، داواش لە فەرمانگەو دامەزراوە حکومییەکانی دیکە دەکەین نەچنەسەرکارەکانیان و پێویستە لەو ماوەیەشدا سەرجەم وەزیران دەستلەکاربکێشنەوە".

مامۆستایانی ناڕازیی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "هەموو رێگە مەدەنییەکانیش دەگرینەبەر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان".