سوپای ئێراق دوادەرفەتی دا بە هەولێر بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاسایشی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313711-سوپای_ئێراق_دوادەرفەتی_دا_بە_هەولێر_بۆ_جێبەجێ_کردنی_ڕێککەوتنی_ئاسایشی
سوپای ئێراق ڕایگەیاند: ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە ئەرک و ئەستۆگرییەکانی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ بەغدا ، بەجێ ناهێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2017 08:22 Asia/Tehran
  • سوپای ئێراق دوادەرفەتی دا بە هەولێر بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاسایشی

سوپای ئێراق ڕایگەیاند: ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە ئەرک و ئەستۆگرییەکانی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ بەغدا ، بەجێ ناهێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومریە ؛ فەرماندەرێتیی ئۆپەراسیۆنتی هاوبەشی سوپای ئێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتنە ، سەر لە نوێ دەرفەتێکی تازە دەداتەوە بە هەولێر بۆ ئەوەی ئەم ڕێککەوتنانە جێبەجێ بکات.

فەرماندەریتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێراق لەم بەیاننامەیدا پێی داگرت: بێتوو ناوچەی کوردستانی ئێراق ئاسایشی ناوچە سەرسنورییەکان دابین نەکات، هێزەکانی ئێراقی فیدراڵ خۆیان دابین کردنی ئاسایشی ئەم ناوچانەی دەگرنە ئەستۆ.

لەم بەیاننامەیەدا هەرەها هاتووە: بە پێی بەرپرسایەتیی قورس و ئاوەزمەندی و لێهاتوویی سەرۆک وەزیران و فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق سەبارەت بە بەڕێ کردنی لێژنەی تەکنیکی سەربازیی باڵا بۆ بەشداری لە زنجیرە دیدارەکان لەگەڵ لێژنەی ئاسایشیی هەولێرلە پێناو پێشگری بە خوێن و خوێنڕشتن و داکۆکی لە شاروومەندانی ئێراق، مۆڵەتێکی چەن ڕۆژەی دیاری کرد، بەڵام بەرپرسانی ناوچەی کوردستان و لێژنەی دانوستانکاریان بە تەواوەتی لە ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ خۆیان بواردووە لە جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ئەو ڕەشنووسە.

فەرماندەرانی سوپای ئێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق ئەم هەفتەیە لە پێناو گەیشتنە تەبایی بۆ کۆنترۆڵی بوارگە سەرسنوورییەکان و سنوورەکان لە بنکەی ئۆپەراسیۆنیی پارێزگەی نەینەوا لە موسڵ دیداریان کرد و دوو لایەن لە سەر پێویستیی سەقامگیر بوونی هێزەکانی فیدراڵی ئێراق لە سنوور و بوارگە سەرسنوورییەکان گەیشتنە تەبایی.