پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام لە دەربەندیخان
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام لە دەربەندیخان لە کوردستانی ئێراق کاری خۆی ده‌ست پێ کرد.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ به سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی ئه‌نجام دراو بڕیاره ٢٠ بەرهەمی شانۆیی نمایش بکرێت که زۆربه‌ی بەشدارانیش گروپه شانۆییه‌کانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئێرانن.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌م فیستیڤاڵه بەڕێوە نەچوە.
ئێن ئارتی نووسی: "بە وتەى حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سەرپەرشتیارى فێستیڤاڵەکە نزیکه‌ی ١٠ گروپی هونه‌ری عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی بانگهێشت کرابوون، به‌ڵام سه‌رجه‌میان بایکۆتیان کرد وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به ئه‌نجامدانی ڕفراندۆم."
بڕیاره فێسیڤاڵه‌که ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت و دواتریش باشترین بەرهەمەکان له چه‌ند بوارێکی جیاوازدا خه‌ڵات بکرێن.