مەسعوود بارزانی: لەگەڵ بەغدا دانوستان دەکەین
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ داکۆکی دەکا لە دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بەپێی ڕاپۆری سومرییە نیوز، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی پارتی دیموکرات لە دانیشتنێک لەگەڵ ئەندامانی ئەو پارتە لە سلێمانی و هەڵەبجە، وتی: ئێمە لەدانوستانی نێوان هەولێر وبەغدا داکۆکی دەکەین ئەگەر بەغدا لەهەوڵی چارەسەریی کێشەکان دەبێ لەباسکردنی شەرت و مەرجگەلێک کە جێ بەجێ ناکرێن، خۆببوێرێ.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش وتی: گیروگرفتی نێوان بەغداو هەولێر دەبێ لەڕێی دانوستانی جیددی چارەسەر بکرێ و ئێمە چەندین جار ئەوەمان وتووە.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: داوامان لێ دەکەرێ بازگە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان ڕادەست بکەین و نازانین مەبەستیان لەڕادەست کران چییە.
ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئامادەبوونی چاودێرانی حکومەتی فدراڵ لەبازگەو فڕۆکەخانەکان نییە. نێچیرڤان بارزانی وتی: ئێمە چەندین جار وتوومانە ڕێز دەگرین لە بڕیارەکانی دادگەی فدراڵ بەڵام دەبێ گشت ئەو بڕیارانەی پاش بەڕێوەچوونی گشت پرسی، دەرکراون، هەڵوەشێندرێ.
بارزانی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم وتی: لەگەڵ هەموو گرووپ ولایەنەکانی کورد لەبارەی پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتی کاتی وتووێژ دەکرێ و پاشان، کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دیاری دەکەین.