خۆپیشاندان لە سلێمانی دژی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319045-خۆپیشاندان_لە_سلێمانی_دژی_ئیدارەی_خۆجێی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
هەزاران کەس لە شاری سلێمانی، لە ناوچەی کوردستانی عێراق بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان، خوازیاری هەڵوەشاندنی دەوڵەت و پەرلەمانی خۆجێی ئەو ناوچەیە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2017 09:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە سلێمانی دژی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق

هەزاران کەس لە شاری سلێمانی، لە ناوچەی کوردستانی عێراق بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان، خوازیاری هەڵوەشاندنی دەوڵەت و پەرلەمانی خۆجێی ئەو ناوچەیە بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی ئێران، هەزاران کەس لە مامۆستایان، کارمەندان و چالاکڤانان لە سلێمانی ڕۆژی دوو شەممە لە خۆپیشاندانێک، بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک دژی ڕەوشی نالەباری ئابووری هەرێمی کوردستانی عێراق،خوازیاری  لە کارکشانەوەی دەوڵەتی خۆجێی ، خەبات دژی گەندەڵی و لەسەر کار کشانەوەی  کاربەدەستانی خۆجێی  لە سەر دەستەڵات بوون.

 بەشدار بووان لەم خۆپیشاندانە هەر وەها بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لەحاند نەبوونی ڕاژەکاری گشتی لە وان کارەبا،ئاو و وزە،لە شارە جۆر بە جۆرەکانیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وان لە سلیمانی، جەختیان کرد لە سەر درێژەی ئەم ناڕەزایەتی دەربرینانە.

 ئەم خۆپیشاندانە ڕۆژێک دوای ناڕەزایەتی دەربرینی خەڵکی شاری" چەمچەمال" سەر بە ستانی سلیمانی کە بوو بە هۆی داخرانی جاددەی سەرەکی  کەرکوک بۆ سلیمانی ، دەستیپێکرا.

 هەر وەها ژماریک لە ناڕازییانی قەلس و تورە لە ناوچەی " بیرە مەکرون" لە سلێمانی ، نووسینگەی چەند پارت و ئیدارەی ئاسایشییان لەو شارە دا ئاگر دا و خوازیاری چاکسازی نزامی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی ێراق و باشتر بوونەوەی پرۆسەی ژیانی خەڵکی بوون .

 پۆلیس بۆ پێشگرتن لە نزیک بوونەوەی ناڕازیان بە نووسینگەی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق لە ناوەندی شاری سلێمانی ، لەگازی فرمێسک هێن کەڵکیان وەرگرت کە بوو بەهۆی ڕوودانی گرفتی هەناسە کێشان بۆ هەندێک لە ناڕازیان.

 بەر لەوە "عەبدولباری عەتوان" نووسەر و لێکۆڵەری جیهانی عەرەب بە ئاماژە بە کاردانەوە ناوچەیی و جیهانییەکان بە کۆپرسی جیا بوونەوە لەهەرێمی کوردستانی عێراق جەختیان کرد ناپاوەجێی دەستپێکی قۆناخی داهاتووی ئەم کردە نایاساییە دەبێت .

 کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرەڕای نەیاریەتی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق، ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ لە سەر پێداگری "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو و پاشان ئەنجامەکانیی لە لایەن دادگەی فیدراڵی عێراقەوە بە باتڵ راگەیاندرا.