وشداری دانیی "ئەیاد عەلاوی" لەبارەی ئالۆزبوونیی ڕەوشی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319065-وشداری_دانیی_ئەیاد_عەلاوی_لەبارەی_ئالۆزبوونیی_ڕەوشی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
دوا بە دوای بەڕێوە چوونیی خۆپیشاندان لە شارە جۆر بە جۆرەکانی ستانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ جیبەجێکردنیی چاکسازیی ئابووری و باشتر بوونەوەی دۆخی بژیوی خەڵک، جێگری " فواد مەعسووم" سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی تاوسەندنی ئالۆزی لەم ناوچەیە دا وشداری دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2017 11:38 Asia/Tehran
  • وشداری دانیی

دوا بە دوای بەڕێوە چوونیی خۆپیشاندان لە شارە جۆر بە جۆرەکانی ستانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ جیبەجێکردنیی چاکسازیی ئابووری و باشتر بوونەوەی دۆخی بژیوی خەڵک، جێگری " فواد مەعسووم" سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی تاوسەندنی ئالۆزی لەم ناوچەیە دا وشداری دا.

 هەزاران کەس لە مامۆستایان، کارمەندان و چالاکڤانان لە سلێمانی رۆژی دووشەممە لە خۆپیشاندانێک ، بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک دژی ڕەوشی ئالۆزی ئابووری هەرێمی کوردستانی عێراق،  خوازیاری لەکار کشانەوەی دەوڵەتی خۆجێی، خەبات دژی گەندەڵی و  کشانەوەی کاربەدەستانی خۆجێی لە دەستەڵات بوون.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێی شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران،  "ئەیاد عەلاوی" جێگری سەرۆک کۆماری عێراق  بە ئاماژە دان بە دواهاتە سەلبییەکانیی ناکۆکییەکان نێوان بەغدا و هەولێر و هەروەها مەسەلەی دواکەوتنەوەی دانیی مووچەی کارمەندان  وکارتێکەری لە سەر ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق، خوازیاری کردەوەی خێرا بۆ چارەسەریی ئەم ناکۆکییانە بووە .

 بە وتەی  "ئەیاد عەلاوی"، شپرزە بوونی ڕەوشەکە لە هەریمی کوردستانی عێراق تەنیا بەرتەسک نابێتەوە بە سنوورەکانیی ئەم ناوچەیە .

 "نیچیروان بارزانی" سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق یش رۆژی دووشەممە، جەختیکردەوە لە سەر پێبەند بوونی  بە چارەسەریی مەسەلە نێو خۆییەکان لەگەڵ بەغدا لە ڕیگای وتووێژەوە .

 دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن دادگەی فیدراڵی عێراق و کشانەوەی "مەسعود بارزانی" لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە، " نیچیروان بارزانی" بەر پرسایەتی کارو باری هەرێمی کوردستانی  لە ئەستۆ دایە .