5كوژراو و دەیان بریندار لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی هەرێم
خۆپیشاندانەکانی ڕانیە گرژی تیکەوت و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کرا و 5 كەس كوژراو و 20 برینداری لێکەوتەوە.
پەیامنێری ماڵپەڕی "سپی" لە ڕانیەوە ڕایگەیاند "لە پاش نیوەڕۆوە خۆپیشاندانەکەی ڕانیە گرژی و ئاڵۆزی زۆری تێکەوت و هێزە ئەمنیەکان تەقەیان لەخۆپیشاندەران کرد
سەرچاوەكانی نەخۆشخانەیی دەڵێن لە رانیە 5 كەس كوژراون . ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "لە رانیە زیاترلە 20 بریندار هەیە کە چواریان بە گوللە بریندار بوون و برینى 3 لە بریندارەکان سەختە و یەکێک لە بریندارەکان بۆ چارەسەر ڕەوانەینەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە".
هاوکات کۆمیتەی ڕانیەی یەکێتی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا.
خۆپیشاندانەکانی شاری کۆیە ش 17 برینداری لێکەوتەوە و بەگوێرەی زانیاریەکان دوو لە بریندرەکان بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە شاری هەولێر.
هاوکات لە تەقتەق بارەگای زۆربەشی هێزە سیاسیەکان و فەرمانگە حکومیەکان سوتێندران.
لهسهر لهبهیانی ئهمڕۆوه خۆپیشاندهرانی قهزای پێنجوێن خاڵی سنوریی باشماخیان بهڕووی هاتوچۆی تهنکهرهکانی سوتهمهنیدا داخست و دهستیان بهسهر سهدان تهنکهر سوتهمهنیدا گرتووه.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەک رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاککردنی خزمەتگوزاریەکان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و دژایەتیکردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، دروشمی رووخانی ئەم حکومەتەش یەکێکە لەداواکارییەکانی تری خۆپیشاندەران.