چوونەسەری ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319195-چوونەسەری_ژمارەی_کوژراوانی_نائارامییەکانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە رۆژی سێی شەممە گەییشتە ٥ کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2017 08:15 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق

ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە رۆژی سێی شەممە گەییشتە ٥ کەس .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرمانگەی گشتی تەندروستی و کارو باری پزشکی ستانی سلیمانی شەوی چوار شەممە ڕایگەیاند: تێکهەڵچوونەکانیی رۆژی سێی شەممە لە شاری " رانیە" لەم ستانە بوو بە هۆی کوژرانی ٥ کەس و بریدناربوونی ٨٠ کەس.

 سەرچاوە خۆجێییەکان بەر لەوە ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانیی رۆژی سێی شەممە لە هەرێمی کوردستانی عێراقیان سێی کەس و بریندارانیان پتر لە ٨٠ کەس ڕاگەیاند.

 خەڵکی شارە جۆر بە جۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حاند، کەڵکی خراپ وەرگرتن لە بەڕێوە بەرایەتی، گەندەڵی ئابووری، ناتوانایی لە مەڕ ئاراستە کردنیی ڕاژەکاری گشتی و دواکەوتنەوەی چەند مانگەی دانی حەقدەستەکان هاتوونەتە سەر شەقامەکان . لەم ناڕەزایەتی دەربرینانە ،نووسینگەکانی پارتەکانی کورد کەوتوونەتە بەر پەلامار .

 ناڕازیان هەر وەها دەستیان داوەتە ئاگر دانیی وێنە و ڕەسمی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق و کاربەدەستانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

 خەڵکی ئەم ناوچەیە خوازیاری خەبات دژی گەندەڵی و کشانەوەی کاربەدەستانی خۆجێی لە دەستەڵاتن .