چوونەدەری بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319263-چوونەدەری_بزووتنەوەی_گۆڕان_و_کۆمەڵی_ئیسلامی_لە_حکومەتی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
بزووتنەوەی گۆڕان و کومەڵی ئیسلامی وەک دوو تاقمی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە حکومەتی هەرێم چوونەدەر .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2017 15:16 Asia/Tehran
  • چوونەدەری بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە  حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق

بزووتنەوەی گۆڕان و کومەڵی ئیسلامی وەک دوو تاقمی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە حکومەتی هەرێم چوونەدەر .

دوابەدوای ئەم  هەوڵە،  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەستی لە کارەکەی کێشایەوە  .

بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە نیووز، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریان دا لە  حکومەتی هەرێمی کوردستان بچنە دەر .

بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها  بڕیاری دا یووسف  محەممەد لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی  هەرێم وەلانێت .

لەم بارەوە   کاروان هاشم ، ئەندامی  سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان  وتیشی :  ئەم بڕیارەی بزووتنەوەی گۆڕان  و کۆمەڵی ئیسلامی  داگری دەست لە کارکشانەوەی یووسف محەممەد  لە پۆستەکەیەتی  .

ناوبراو وتیشی : بڕیاری چوونەدەر بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی دراوە  .

ئەم کارە دوابەدوای سەرنج نەدانی  بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەرامبەر هەوڵی جۆربەجۆری  بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی  چاکسازی لە هەرێمی کوردستان  بووە  .

هەرلەم حاڵەش  بزووتنەوەی گۆڕان  باسی  ڕاگرتنی  ڕێککەوتن لەگەڵ  یەکێتی کردووە  .

کاروان هاشم  هەروەها وتیشی:  ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دا بڕیاری دا ڕێککەوتن لەگەڵ  یەکێتی  دوا بخات  .

ناوبراو وتیشی : ئەم بڕیارە دوابەدوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە هەریم  دراوە  .

کاروان هاشم وتیشی :  شارومەندانی هەرێم ڕەوشی خراپی  ئێستا  تەحەموڵ ناکەن ، حکومەتی ئێستا لە هەرێمی کوردستان شکستی هێناوە و دەبێ  وەلا بنرێت  .