بەدەوامیی بشێوییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319273-بەدەوامیی_بشێوییەکان_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند: هێزە ئاسایشتییەکانی پارێزگای سلێمانی دەستیان کردووە بە ڕاپێچ کردنی بەربڵاوی خەڵک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2017 16:03 Asia/Tehran
  • بەدەوامیی بشێوییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند: هێزە ئاسایشتییەکانی پارێزگای سلێمانی دەستیان کردووە بە ڕاپێچ کردنی بەربڵاوی خەڵک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم،هێزە ئاسایشتییەکانی پارێزگای سلێمانی لە ناوچەگەلێکی هەڵەبجە، چەمچەماڵ، ڕانیە و کۆیە دەیان کەس لە خەڵکیان قۆڵبەست کردووەو ژمارەیەکی زۆری ئەم هێزانەش لە ناوەندی پارێزگاکەدا    جێگیر بوون.

هەر لەم حاڵەدا یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کردەوەی بشێوی سازکەرو تێکدەرانەی لە کوردستانی عێراق دا ئیدانە کردووە. یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لەم بەیاننامەیەدا کەناڵە ئاسمانییەکان و کەسانی  دنەدەری بە بەرپرسی ڕژانی خوێنی ئەو خەڵکە زانی کە گوایە بوونەتە قوربانیی پیلانی بشێوی دروست کردن.

زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 18ی دیسامبەرەوە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵک بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دۆسیەگەلی گەندەڵی و نەدرانی موچەی کارمەندان و ڕەوشتی نەگونجاوی ئابووری و گوزەرانە و لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکان هەتا ئێستا شەش کەس کوژراون و زیاتر لە هەشتاکەسیش بریندار بوونە.

دوای هەڵوەشانەوەی دەرەنجامی گشتپرسییەکەی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە لایەن دادگەی فیدراڵی عێراق و وازهێنانی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسایەتیی کاروباری کوردستانی عێراقی بە ئەستۆ گرتووە.