پەیامی نێچیروان بارزانی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەبارەت بە وتووێژە دوو لایەنەکان
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕوولە سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند کە هەولێر خوازیاری وتووێژێکە کە لەو وتووێژەدا لایەنێک خۆی لە جێگای دەسەڵاتدارو لایەنێک خۆی لە جێگای بێ دەستەڵات نەبینێت.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی فارس نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە چارەسەر کردنی کێشە لە گەڵ بەغدا ناتوانێ بە پێی ئەوە بێت ، لایەنێک خۆی لە جێگای دەسەڵاتدارو لایەنێک خۆی لە جێگای بێ دەستەڵات دا ببینێتەوە، بەڵکوودەبێ بە ئەدەبیاتێک کە هەوڵ ئەدات ڕێگاگەلێک بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان دابمەزرێنێت وتوێوژ بکات . نێچیروان بارزانی لە وتووێژ لە گەڵ تەلەفیزیونی ئیسکای نیوز ڕایگەیاند : هەرێمی کوردستانی ئێراق دەیەوێ کێشەکان چارەسەر بکات نایەوێ لە گەڵ بەغدا بە پێی بوونی لایەنێکی هێزمەند و لایەنێکی لاواز وتووێژ بکات . ئێمە بڕوامان وایە کە ئەو پرسە زۆر جیدیە و بە گشتیی پەیوەندی لە گەڵ سەقامی ئێراقدا هەیە . بارزانی جەختی کرد تەنیا ڕێکاری وتووێژ و دانیشتن لە پای مێزێکدا بۆ گەیشتن بە ئاکامێک بە سوودی ئێراق و هەرێمی کوردستانی ئێراقە و ئەو شتەی کە ئێمە ئەمانەوێ مافی نەتەوەکەمانە. ئەو نەتەوە بێ گومان بە مافی خوی دەگات و ئێمەش هەر ئەوەمان دەوێ .