داواکاریی ئایەتوڵڵا مودەرریسی لە بەرپرسانی ئێراقی بۆ هێور کردنی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319489-داواکاریی_ئایەتوڵڵا_مودەرریسی_لە_بەرپرسانی_ئێراقی_بۆ_هێور_کردنی_هەرێمی_کوردستان
مەرجەعێکی ئێراقی داوای لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کرد بۆ هێور کردنی ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، هەوڵ بدەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2017 10:24 Asia/Tehran
  • داواکاریی  ئایەتوڵڵا مودەرریسی لە بەرپرسانی ئێراقی  بۆ هێور کردنی هەرێمی کوردستان

مەرجەعێکی ئێراقی داوای لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کرد بۆ هێور کردنی ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، هەوڵ بدەن .

بەپێی ڕ اپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئایەتوڵڵا  محەممەد تەقی مودەریسی  مەرجەعی ئایینی باڵای ئێراقی  داوای لە بەرپرسانی  وڵات کرد بۆ دانی یارمەتی بە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پێناو پاراستنی  ئاسایش و هێوری  هەوڵ بدەن .

ناوبراو لە درێژە  دا داوای کرد  لەگەڵ خۆپیشاندەران بە شێوەی توندوتیژانە هەڵس و کەوت نەکرێت و کەڵک وەرگرتن لە زوڵم و زۆری  بە ڕەتکراوە زانی  .

بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە ، ئایەتوڵڵا مودەریسی داوای لە کاربەدەستانی ئێراقی کرد بە چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها دانی یارمەتی بۆ ئاشتی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان، کۆتایی بێنێ بە خۆپیشاندانی ئێستای ئەم ناوچەیە .

ئەم مەرجەعە ئێراقییە  لە درێژەش دا پێشوازی کرد لە پەسەند کرانی بڕیارنامەیەک بۆ ئیدانەکردنی بڕیاری ئەمریکا بە دژی قودس لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وتی : ئێمەی موسوڵمان  دەبێ ئاگامان لە مەترسی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ فەلەستین هەبێت و وشیار بین  .

ئایەتوڵڵا مودەریسی سەبارەت بە یەمەنیش  قسەی کرد و وتی : ئەمڕۆ   هەموو جیهان لە کارەساتی یەمەن دا بەرپرسن و دەبینین کە چلۆن  هەموان لەبەرامبەر ئەم کارەساتە دا بێ دەنگن.