هۆی چوونەدەری کۆمەڵی ئیسلامی لە ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319749-هۆی_چوونەدەری_کۆمەڵی_ئیسلامی_لە_ئیدارەی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
ڕێبوار ئەحمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند : چوونەدەری کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێم لەبەر بێ توانایی ئەوان لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئەم ناوچەیە بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2017 09:04 Asia/Tehran
  • هۆی چوونەدەری کۆمەڵی ئیسلامی لە ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

ڕێبوار ئەحمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند : چوونەدەری کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێم لەبەر بێ توانایی ئەوان لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئەم ناوچەیە بووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی لوبنانی ئەخبار، رێبوار ئەحمەد،  باسی درێژەی هەوڵەکان بۆ پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی  سیاسی  لە هەرێمی کوردستانی ئێراق کرد و وتی : پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر ئەم باوەڕەن کە  دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان لەلایەن  ژومارێکەوە بەتایبەتی دەستی بەسەر داگیراوە.

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق  وتیشی : حکومەتی  هەرێمی کوردستانی ئێراق  هیچ گرینگایەتیەک ناداتە گرفتی خەڵک و تەنیا لەبیری  بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی  .

بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی  ئیسلامی کوردستانی ئێراق  لە هەوڵێکی هەماهەنگ  دا  لە ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی نێچیروانی بارزانی ، کشانەوە  .

یووسف محەممەد ئەندامی باڵای  بزووتنەوەی گۆڕانیش لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان  کشایەوە.

زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ڕۆژی دووشەممە هەژدەی دیسەمبەرەوە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر  دۆسیەکانی گەندەڵی و نەدرانی مووچەی فەرمانبەران و ڕەوشی ئاڵۆزی ئابووری و ژیانی  شارومەندانی ئەم ناوچەیە  .

فواد مەعسووم  سەرۆکی ئێراق بۆ  هێورکردنی  ڕەوشی ناوچەی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندەرانی  بانگ کرد بۆ دان بە خۆدا گرتن و پێبەند بوون بە یاسا وڕێساکان.