کەناڵێکی دیکەی کوردی لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگیرا
لەگەڵ داخستنی گرووپی کەناڵەکانی NRT کەناڵی" بانگەواز" کە کەناڵێکی ئیسلامی یە داخرا.
"محه‌مه‌د چیمه‌نی" ، به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ئاسمانیی بانگه‌واز سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی دوارۆژ، رایگەیاندن " لەگەڵ ڕووداوەکانی شاری سلێمانی و داخستنی کەناڵی NRT، کەناڵی ئاسمانی بانگەوازیش پەخشی ڕاگیرا، چونکە لینکی کەنالەکەیان دەچێتە نێو بینای کەناڵی NRT و لە کۆمپانیای پام میدیاوە پەخش دەبێتەوە".
بەرێوەبەری کەناڵەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " " دوای ئەوەی چەندین جار پەیوەندیمان بە لایەنی بەرپرس و دەزگا ئەمنییەکانەوە کرد بۆ دەستکردنەوە بە پەخشەکەمان، بەڵام بەداخەوە هاوکارمان نەبوون، لە کاتێکدا کەناڵی بانگەواز تەنها کار لەسەر پەروەردە و بانگەواز دەکات و پەیوەندی بە هەواڵ و سیاسەتەوە نیە".
بەبڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری شەوی 19ی کانونی یه‌که‌می 2017 په‌خشی ئاسمانی گرووپی که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لە سێ کەناڵ و ئێستگەیەکی رادیۆ و ماڵپەڕێک راگیران، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه پەخشی که‌ناڵی رێگا-ی سه‌ر به حزبی شیوعی کوردستان لەکارکەوت و دوای ئه‌مه‌ش که‌ناڵی ئاسمانی بانگه‌واز راگیرا.