ژوماری ڕاستەقینەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێم ، چل هەزار کەسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i322265-ژوماری_ڕاستەقینەی_هێزی_پێشمەرگە_لە_هەرێم_چل_هەزار_کەسە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی پێشمەرگەلە پەرلەمانی هەرێم : قسەی کاربەدەستانی سەربازی هەرێم سەبارەت بە بوونی 170 هەزار هێزی پێشمەرگەی بێ بنەما زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • ژوماری ڕاستەقینەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێم ، چل هەزار کەسە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی پێشمەرگەلە پەرلەمانی هەرێم : قسەی کاربەدەستانی سەربازی هەرێم سەبارەت بە بوونی 170 هەزار هێزی پێشمەرگەی بێ بنەما زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، مەحموود  حاجی عومەر لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی میدیایی گۆڕان، ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان وتی  : لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بەرەوڕووی گرفتی بڵاوبوونەوەی ئاماری ناڕاستەقینەین.

کاربەدەستانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ڕایانگەیاند  کە تەنیا لەم وەزارەتخانەیە  170 هەزار پێشمەرگە  هەن بەڵام ئەم ئامارە ڕاست نین و هەموو وەزارەتی پێشمەرگە  چل هەزار کەسن.

مەحموود حاجی عومەر وتی : ژوماری ئەو کەسانەی کە  هیچ ئامادەبوون و چالاکییەکیان لە وەزارەتی پێشمەرگە دا نییە،  بەڵام لە لیستی وەرگرتنی  مووچە دان و هەروەها  بوونی ناوگەلێکی ناڕاست لەم لیستە  لە ئاماری ڕاستەقینەی  هێزی پێشمەرگە زۆرترە.

ئەندامی پەرلەمامنی کوردستانی ئێراق  دواکەوتنی دانی مزومووچەی مانگانەی هێزی پێشمەرگەی بەنیشانەی  شکستی دەوڵەتی ئێستای هەرێم زانی .