فڕگەکانی کوردستانی ئێراق دەکرێنەوە
ئەمڕۆ شاندێک لە وەزارەتی ناوخۆی ئێراق گەیشتە هەولێر تا لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە پرسی تێپەڕگاکان و کرانەوەی فڕگەکانی هەولێر و سلێمانەی وتووێژ بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەفکار نیوز سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە دوو پاندی دەوڵەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستانی ئێراق دوشەمە لە دانیشتنی هەولێر سەبراەت بە کرانەوەی فڕگەکانی ئەو هەرێمە و ئیدارەی هاوبەشی تێپەڕگاکان ڕێککەوتن. شەمەی ڕابردوو شاندێک لە وەزارەتی ناوخۆی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد بوو و لە گەڵ شاندێک لە وەزارەتی ناوخۆی ئێراق سەبارەت بە ئەو پرسە بیروڕایان گوڕیبووەوە و ئەمڕۆ ش شاندێک لە وەزارەتی ناوخۆی ئێراق گەیشتە هەولێر تا لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە پرسی گوزەرکاکان و کرانەوەی فڕگەکانی هەولێر و سلێمانی وتووێژ بکەن . هێشتا ئەو هەواڵە بە فەرمی ڕانەگینراوە بەڵام بنکەی هەواڵیی کاناڵی ڕووداو ئەو هەواڵەی بە بێ ئاماژە بە وردەکاریەکان و سازوکاری کرانەوەی فڕگەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە .