وردیاتی دیداری نێخێراوان بارزانی وحەیدەر عیبادی
بەرپرسیی ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە دیداری نێوان سەرۆک وەزیرانی هەڕێمی کوردستان وعێراق ، بۆ چارەسەر کرانی گیروکیشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا هەوڵ دراوە وهەولێر چاوەڕوانی کردەوەکانی بەغدا دەمێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، دوای دیداری نێچێروان بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وحەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مونیخ ، مەسرور بارزانی بەرپرسیی ئەنجومنەی بالای ئەمنیەتی هەڕێمی کوردستان کەلەم دیدارەدا ئامادەبوون لە بارەی وردیاتی ئەم دیدارە وتی کە دوولایەن لە ماوەیەکی زۆر کۆرت کردەوەگەلیکیان بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان ئەنجام دەدەن. مەسروربارزانی وتی کە مەبەست لەم دیدارە چارەسەرکرانی گیرەوکێشەکانی نێوان هەولێروبەغدایە. بەرەنگاربوونەوەی تێرۆروناکۆکیەکانی دوولایەن لە مژارە کانی وتووێژی شاندی هەڕێم وعیبادی ناوبراوە.