گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و دیمیستۆرا سه‌باره‌ت به عه‌فرین
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و لێژنه‌ی هاوڕێی له په‌ڕاوێزی کۆنفڕانسی ئه‌منی مونیخ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا دیدرای کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له شارپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و لێژنه‌ی هاوڕێی له په‌ڕاوێزی کۆنفڕانسی ئه‌منی مونیخ له‌گه‌ڵ ستێفان دی میستۆرا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا دیداری کرد.
دوای ئه‌م دیداره نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ل ستێفان دی میستۆرا سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌ی عه‌فرین گفتوگۆیان کردووه و ڕاو و بۆچوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.
شایانی باسه که عه‌فرین بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگه که له لایه‌ن سوپای تورکیاوه هێرشی داگیرکاری کراوه‌ته سه‌ری له‌م ماوه‌دا به سه‌دان که‌س کوژراون و به سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون.