رەزامەندیی هەولێر لە گەڵ رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i327985-رەزامەندیی_هەولێر_لە_گەڵ_رادەست_کردنی_فڕۆکەخانەکانی_هەرێم_بە_بەغدا
وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی رەزامەندیی کاربەدەستانی هەولێر دەکات لە گەڵ رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بە بەغدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2018 12:33 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی هەولێر لە گەڵ رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بە بەغدا

وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی رەزامەندیی کاربەدەستانی هەولێر دەکات لە گەڵ رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بە بەغدا .

کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بیست و پێنجی ئەیلولی رابردوو بە ئامانجی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق بەڕێوە چوو ، پێوەندیی هەولێر و بەغدای تێک دا  و ئەو وتووێژانەی کە تا ئێستا بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکان کراون ، بوونەتە هۆی نزیک بوونەوەی روانگەی دوو لایەن و کەم بوونەوەی ناکۆکیەکان .

بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە  لە سومەریە نیوز ، سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی : رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوکات لە گەڵ پێشکەوتن لە دانوستانەکان و راوێژکاری دوو قۆڵیی نێوان بەغدا و هەولێر ، بەدەست هات و هنگاوی گرنگ دێتە حیساب لە ئاراستەی دانوستانەکاندا .

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردەوە : دوو لایەن لەسەر چالاک بوونی لیژنە تەکنیکی وپسپۆڕیەکان بۆ بەدیهێنانی میکانیزمی کارگێڕیی پێویست بۆ کاراکردنی رێککەوتنە سیاسیەکان لە بارەی فڕۆکەخانەکان و تێەڕگە سنوریەکان رێک کەوتوون .

حکومەتی عێراق بۆ دەسپێکی وتووێژی سیاسی لە گەڵ هەولێر چەند مەرجێکی داناوە لەوان راگەیاندنی هەڵوەشاندنی فەرمیی ئەنجامی کۆپرسی ، رادەست کردنی هەموو دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان ، رادەست کردنی داهاتی نەوتی و غەیری نەوتی  و داهاتی باجی هەرێمی کوردستان بە بەغدا .