هەوڵی ئێران بۆ پەرەپێدان و چاک کردنەوەی پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i328139-هەوڵی_ئێران_بۆ_پەرەپێدان_و_چاک_کردنەوەی_پەیوەندیی_نێوان_بەغداو_هەولێر
باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: تاران بۆ پەرەپێدان و چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغداو هەولێر، هەوڵ دەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئێران بۆ پەرەپێدان و چاک کردنەوەی پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: تاران بۆ پەرەپێدان و چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغداو هەولێر، هەوڵ دەدات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئیسنا(خوێندکارانی ئێران)؛ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا کە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەرووی شاندێکدا سەردانی پارێزگای سلێمانی کردووە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆست و برادەری گشت خەڵکی عێراق بریتی لە؛ کورد، عەرەب، شیعەو سوننەیەو بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، پەیوەندییەکی سازندەو بەسوود بێ، هەوڵ دەدا.

ئیرەج مەسجدی لەسەفەر بۆ سلێمانی لەگەڵ مەلا بەختیار سەرۆکی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەرهەم ساڵح لە بەرپرسانی ئەو هەرێمە، دیدار و وتووێژی کرد.

باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها بڕیارە سەردانی هەولێر بکاو لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی هەولێر و هەروەها پارت و لایەنەکانی کوردی چالاک لەو هەرێمە دیدار و ڕاوێژ بکات.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لەو وڵاتە کە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بەڕێوە چوو، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدای ئاڵۆزکاو کرد، ئەو وتووێژانەی تائێستا بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی بەغداو هەولێر ئەنجامی گرتووە، بووەتە مایەی نزیک بوونەوەی زیاتری دوولایەن و کەمبوونی ناکۆکییەکان.