ناڕەزایەتی کوردەکانی ئێراق بەرامبەر تورکیا لەبەر پەلامار بۆسەر باکووری سوریا
هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شەممە شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی ئەم ناوچەیە بۆ ئیدانەکردنی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سوریا بوو .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم رێپێوانە کە بەناو داکۆکی کردن لە دانیشتوانی عەفرین بەڕێوە چوو، خۆپیشاندەران بە بەرزکردنی دروشمگەلێک بۆ ڕێزگرتن لە خۆڕاگری خەڵکی عەفرین و ئیدانە کردنی پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر ئەم شارە، داوای کۆتایی هێنان بە دەستدرێژکارییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی سوریایان کرد .
هەروەها ڕێپێوەران بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک ، بێ دەنگە کردنی کۆمەڵگەی جیهانییان بەرامبەر بنپێکرانی سەروەریی خاکی سوریا و پەلامار بۆسەر عەفرینیان ئیدانە کرد .
لەم رێپێوانە کە زۆربەی مامۆستایانی ئایینی ناوچەش تێدا بەشدار بوون، پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی کوردنشینی باکووری سوریایان بە کارێکی ناشەرعی و بەپێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامی زانی .
هەرلەم حاڵەدا لیژنەی داکۆکی کردن لە عەفرین لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاندووە کەلە ماوەی ئەم حەوتەیەدا هەوڵی جۆربەجۆری وەک بەڕێوەبردنی پیشانگەیەک لە کوشت وبری خەڵکی سیڤیل لە لایەن سوپای تورکیا و کۆبوونەوەی ناڕازیانە لەپێناو داکۆکی کردن لە خەڵکی عەفرین و ئیدانەکردنی هەڵمەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی سوریا بەڕێوە دەبات.
بەپێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی سوری، لە دەستپێکی ئۆپراسیۆی سوپای تورکیا لە عەفرینی سوریا لە بیستەمی ژانیشەری ساڵی 2018ەوە تائێستا 171 کەسی سیڤیل کوژراون و 458 کەسی دیکەش بریندار بوونە.