پێداگریی هێزە ئێزدیەکان لەسەر مانەوەیان لە شەنگال"ی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332780-پێداگریی_هێزە_ئێزدیەکان_لەسەر_مانەوەیان_لە_شەنگال_ی_ئێراق
فەرماندەری هێزی بەرگریی ئیزەدخان جەختی کرد کە هێزەکانیان بەرگری لە شەنگال دەکەن و بەهیچ لەونێک شەنگال و دەڤەری ئەو شارە بەجێ ناهێڵن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2018 04:08 Asia/Tehran
  • پێداگریی هێزە ئێزدیەکان لەسەر مانەوەیان لە شەنگال

فەرماندەری هێزی بەرگریی ئیزەدخان جەختی کرد کە هێزەکانیان بەرگری لە شەنگال دەکەن و بەهیچ لەونێک شەنگال و دەڤەری ئەو شارە بەجێ ناهێڵن .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "حەیدەر شەشوو" فەرماندەری هێزەکانی بەرگریکاری ئیزەدخان لە وتووێژێکدا وتی کە لە ڕۆژانی رابردوودا هێزە ئێراقییەکان چەندین جار داوایان لێ کردوون کە ئەو و هێزەکانی شەنگال و گۆڕ و باڕەگای شەرەفەدین وەکوو یەکێک لە پیرۆزترین  وگرینگترین پیرۆزگەکانی ئێزدییەکان بەجێ بێڵن، بەڵام هێزەکانی ئیزەدخان نایانهەوێ ئەم ناوچانە بەجێ بێڵن و لە ئەنجامدا کێشە و ناکۆکیی سەرهەڵداو لە نێوان ئەم هێزانە و هێزی ئێراقی ڕووی داوە.

هێزەکانی ئێزدخان لە ڕۆژانی پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال لە لایەن لاوانی کوردی ئێزدی پێکهاتووە و دەورێکی گرینگی گێڕا لە بەرگری کردن لە شەنگال و بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕزگار کردنی شەنگال. دواتریش بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق بوو بە بەشێک لە هێزی ئێراقی.