کێشەی پارتەکانی زاڵ بەسەر هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانیی عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332868-کێشەی_پارتەکانی_زاڵ_بەسەر_هەرێمی_کوردستان_لە_هەڵبژاردنەکانیی_عێراق_دا
"خوسرەو گۆڕان"ی بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق دانی نا بە هیوا بڕاوی خەڵکی ئەو هەرێمە لەپەیوەند لەگەڵ هەڵس و کەوتی پارتە دەستەڵاتدارەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2018 15:37 Asia/Tehran
  • کێشەی پارتەکانی زاڵ بەسەر هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانیی عێراق دا

"خوسرەو گۆڕان"ی بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق دانی نا بە هیوا بڕاوی خەڵکی ئەو هەرێمە لەپەیوەند لەگەڵ هەڵس و کەوتی پارتە دەستەڵاتدارەکان .

 بڕیارە چوارەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق  ڕۆژی ١٢ مای ٢٠١٨ بەرێوە بچێت. پارتە کوردیەکان لە وینەی گرووپە گرنگەکانن کە وەکوو سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو لە هەڵبژاردنەکانیی داهاتوویش ململانی پارتەکانی دیکە دەکەن. بەم حالەیش ، بۆچوونەو بەرئاوەردەکان باسی سەرنەکەوتنی پارتە کوردییەکان دەکەن لەمەڕ دەسخستنی وەکوو ڕابردووی دەنگەکان و هەر وەها ئیحتماڵی کەم بوونەوەی کورسییەکانی پارتە کوردەکان لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق لە ئارا دایە. ئەمەیش لەبەر کێشەگەلێکە کە بەرەوڕووی پارتە کوردەییەکان دایە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دا.

 یەکێ لە گرنگترین کێشەکان، دواهاتەکانیی کۆپرسی جیایی کوردستان لە عێراقە کەلە سیپتەمبەری ڕابردوو بەڕێوە چوو. ئەم کۆپرسییە وێڕای پەرەدان بە ناکۆکییەکانی نێوخۆیی لە هەرێمی وکردستانی عێراق دا بوو بە هۆی لاوازی جێگە و بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە ئاستی نیشتمانیی عێراق چوون کوردەکان وەکوو هێزێکی جیاوازی خواز ناسێندران. لە حالێکدا زۆریک لە گرووپ و کەسایەتییەکانیی کوردی هەوڵ ئەدەن لە پێناو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ دەوڵەتی  بەغدا ،بەڵام حەیدەر عەبادی کە ڕێبەری لیستەی ئەلنەسر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لە ئەستۆدایە  لە شکستی کۆپرسی کوردستان وەکوو لاپەرەیەکی براوە سوود وەردەگرێت. هەر لەم حالەیش دا گۆڕینی بارودۆخ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کە لە وینەی دواهاتەکانی کۆپرسی سێپتەمبەری ڕابردوو بوو، ڕێگا نادات پارتە کوردییەکان لە ژمارێک لە پارێزگاکان دا وەکوو ڕابردوو دەنگی پێویست دەسبخەن.

 کێشەی دیکەی پارتە کوردییەکان تاوسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەرییە لەم ناوچەیە دا بە لەونێک کە شایەتی خۆپیشاندانی خەڵکی دژی سیاسەتی پاشەکەوتی بە زۆرە ملی مووچە بووین. خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرەو ڕووی گیرو گرفتی بژیوین. لە حالێک دا حکوومەتی هەرێم توانایی دانی مووچەی خەڵکی نییە، دەوڵەتی عێراق لە دانیی مووچەی کارمەندان یارمەتی هەولێری داوە،بەڵام بەم حالەیش تەنیا بەشێک لە مووچەی خەڵک بەوان دراوە و ئیمکانی دانیی تۆکمەو تەواوی مووچەی خەڵک نییە. ئەم بارودۆخەیش بووەتە هۆی ئاسایشی بوونەوەی ڕەوشەکە لە هەرێمی کوردستان دا. ئەوە لەحالێکدایە لە سێ هەڵبژردنی ڕابردوو زیاتر لەمەی ڕەوشی ناوچەکە ئاسایشی بێت ،سیاسی بوو.بەڵام لە هەڵبژارندەکانی مای ٢٠١٨ لە هەرێمی کوردستان ڕەوشی ئاسایشیی زاڵە بە سەر ڕەوشی سیاسی دا. وەها بارو دۆخیک باس لە پرۆسەی ڕوو زۆر بوونەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری دەکات لە پارتەکانی دەستەڵاتداری هەرێمی کوردستان. کێشەی سێهەم تاوسەندنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان پارتە کوردییەکان لە ئاستی خۆجێی کوردستانی عێراقە.  لە بارودۆخی هەنووکە ، لە ناوەوەی پارتی دیمۆکرات و یەکێتی نیشتمانی  وهەروەها لە نێوان ئەم دوو پارتە کە لە ڕابردوو تا ڕادەیەکی زۆر هاوهەنگاو لەگەڵ یەکتری چالاکییان دەکرد، ناکۆکی ئاشکرا لە ئارادایە. هەر لەم حالەیش دا ،پارتە ڕەخنە گرە کوردییەکانی وەک گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەردەوامن لە سەر ڕەخنە وگازەندەی تووندیا دژی پارتی و یەکێتی و ئەم بارودۆخە دەتوانێ لە ئاکام دا زەبر بدات لە داهاتووی پارتە کوردییەکان لە هەڵبژردنەکان دا.

 بە سەرنج لەم بارودۆخە کەسایەتی گەلێک وەک "خسرەو گۆڕان" و لێکۆلەرانێک وەک "ئەردەشێر پەشەنگ" لەسەر ئەم بروایەن کە لە ژمارەی کورسییەکانی پارتە کوردییەکان لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق کەم دەبێتەوە .