سەرەخۆشیی عەبادی لە نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332904-سەرەخۆشیی_عەبادی_لە_نێچیرڤان_بارزانی_بە_بۆنەی_کۆچی_دوایی_براکەی
سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی براکەی لەو و لە هەموو ماڵباتی بارزانی سەرەخۆشی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2018 06:39 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشیی عەبادی لە نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەی

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی براکەی لەو و لە هەموو ماڵباتی بارزانی سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و بەهۆی کۆچی دواییی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی، سەرەخشیی خۆی ئاراستە کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆی ئاراستەکرد، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و ماڵباتی بارزانى ده‌ربڕى.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، "عەبادی هیواى خواست خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بکات و ئه‌مه‌ دوایین کۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت" و، نێچیرڤان بارزانى سوپاسى عه‌بادى کردووە بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ و پێشکه‌شکردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی بوو که رۆژی دووشەممە 2-4-2018 لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییی کرد.