سەرەخۆشیی سەرکۆنسولی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
نیسان 03, 2018 07:56 Asia/Tehran
سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کۆچی دوایی براکەی لەو سەرخۆشی کرد.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای لفانەی نێچیرڤان بارزانی دوێنێ دووشەممە 2-4-2018 لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە شاری هەولێر بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییی کرد. دلۆڤان بارزانی یاریدەری نێچیرڤان بارزانی بوو لە کاروباری کۆمەڵایەتیدا.
"مورتزا عبادی" سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، لەم پەیامەدا بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە کۆچی دوایی "دلۆڤان بارزانی" داوای سەبووری و لەشساغی کرد بۆ بنەماڵە و کەس وکاری ئەو خوالێخۆشبووە.