کەژاڵ ئیبراهیم، شاعیرو ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد
شەیدا رەئوف کەژاڵ ئیبراهیم، شاعیرو ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد شەوی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، بەیانی ئەمڕۆش تەرمەکەی لە گۆڕستانی "قولەرەیسی" لە سلێمانی بە خاک سپێردرا.
کەژاڵ ئیبراهیم خدر، یەکێک بووە لە ژنە شاعیرەکانی کوردستان و لە ساڵی 1968 لە قەڵادزێ لەدایکبوو، چەندین بەرهەمی شیعری هەبووە.
هاوکات هێمن بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێڕی یەکێتی نووسەران لقی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، "کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو هەواڵی مەرگی شاعیری ناودار و قەڵەمی بوێری کورد بە ئێمە گەیشت".
ئاماژەی بەوەشکرد، کەژاڵ ئیبراهیم بەهۆی جەڵتەی دڵتەوەی کۆچی دوایی کردووە، دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشانەی شار لە سلێمانی.
بەرزنجی وتیشی، کەژاڵ ئییراهیم جگە لەوەی شاعیرێکی ناوداری کورد بووە، چەندین خەڵاتی لە ڤیستیفاڵە عەرەبییەکان بەدەستهێناوە، هاوکات بەشداریش بووە بە ڤیستیفاڵە نێودەوڵەتییەکان.رونیشیکردەوە، کەژاڵ ئیبراهیم دەنگێکی بوێر و رەچەشکێن بووە لە پێناوی ئازادی ژناندا لە کوردستاندا.