کۆچ کردنی دەهەزارکەس لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە درێژایی چوار مانگ دا
کۆچ کردنی گەنجانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ وڵاتانی بیانی، جارێکی تر پەرەی سەندووە و لەدرێژایی چوارمانگی ڕابردوو دەهەزار کەس لە شارومەندانی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ هەندەران.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ئاری جەلال سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆچ کردن وپەنابەرانی هەرێمی کوردستان وتی کە کۆچ کردنی شارومەندان وبەتایبەت گەنجانی هەرێم بۆ وڵاتانی بیانی کە لەساڵەکانی ڕابردوو دەسپێکراو لەگەڵ قەیرانی ئابووری وسیاسی هەرێم پەرەی سەندبوو، ڕۆژ بۆ ڕۆژ تەشەنای سەندووەو ڕادەی کوچ کردن لەهەرێم پەرە دەستێنێت.
وتیشی کە لە چوار مانگی ڕابردوو لانی کەم دەهەزارکەس لە شارومەندانی هەرێمی کوردستان بۆوڵاتانی بیانی کوچیان کردووە.
سەرۆکی فیدراسیۆنی کوچکردن وپەنابەرانی هەرێمی کوردستان هەروەها وتی کە زۆربەی ئەم کەسانە لە ڕیگای قاچاخ وبەشێوەی نایاسایی کوچ دەکەن ولەم ڕیگایەدا لەگەڵ مەترسی زۆر ڕووبەڕوو دەبنەوەو لە چارەنوسیی زۆرێک لەو کۆچەرە وون بووانە هیچ زانیاریەک لەدەس دا نیە.
ئاری جەلال وتی: لەڕۆژەکانی ڕابردوو سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە دانیشتوانی ناوچەی زاخوی هەرێمی کوردستان ، لە دەریای ئیژە نۆقم بوون وهێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.