کوژرانی کۆمەڵێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا
نیسان 25, 2018 14:34 Asia/Tehran
لە ھێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەومەتەرێزی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە باکووری عێراق دە ئەندامی ئەم پارتە کوژران.
بە قسەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملییەت چاپی تورکیا سوپای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە بنکەومەتەرێزی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە باکووری عێراقیان بوردومان کردووە کە گوایە لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە لانیکەم دە کەس لە ئەندامانی ئەو پارتە کوژراون و کۆمەڵێکیش بریندار بوونە.
بە قسەی ئەم ڕۆژنامە تورکیە لەو شاڵاوانەدا حەشارگەکانی پەکەکەش لەنێو براون.
سەرپەیڤ