ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو: دەسەڵاتی کوردستان رووبەڕووی پیسخۆری و گەندەڵی بووە
سهلاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتی یهکگرتووی ئیسلامی له کهرنهڤاڵی راگهیاندنی لیستی ئیسلامخوازان، رایگهیاند، کەسێک خۆی دزبێت چۆن دەتوانێت رێگری لە دز بکات و دەسەڵاتی کوردستان رووبەڕووی پیسخۆری و گەندەڵی بووە و ئیسڵاح بە کەسی پیسخۆر ناکرێت.
به گوێرهی راگهیهندراوێکی نووسینگهکهی، دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 27ی نیسانی 2018، بە ئامادەبوونی سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نوێنەری رابەری گشتی ئەحمەد گەرمیانی و سەعید عەلی عەبۆ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی، کەرنەڤاڵی لیستی ئیسلامخوازانی ئیسڵاحخواز لە گەرمیان سازکرا.
لە وتەیەکیدا ل، سهڵاحهدین بههادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "دەسەڵاتی هەرێم نەیتوانیوە برینی گەرمیانیەکان ساڕێژ بکات و ئێمەی ئیسلامخوازان لەسەرەتای راپەرینەوە سواڵمان کرد تا هەژاری کەمبکرێتەوە، لە کارە خێرخوازییەکاندا دەسەڵات رێگریان لێدەکردین تا کار گەیشتە ئەوەی هەموو میللەتیان برسی کرد".
ئەمینداری گشتی یهکگرتوو وتی: "کەسێک خۆی دزبێت چۆن دەتوانێت رێگری لە دز بکات و دەسەڵاتی کوردستان رووبەڕووی پیسخۆری و گەندەڵی بووە و ئیسڵاح بە کەسی پیسخۆر ناکرێت".
لە درێژەی قسەکانیدا سەڵاحەدین بههادین زیاتر وتی: "دەمانەوێت لە بەغدا مافە دەستووریەکان بگەڕێنینەوە و پێویستە بزانین کێ دەکەینە وەکیلی خۆمان تا شەڕ بۆ گەلی ئێمە بکات لە بەغدا، پێویستیشە نوێنەرەکانمان وەکیلی میللەت بن و هیوادارین زۆرترین دەنگ بە کاندیدەکانمان بدرێت تا زۆرترین بەرگری لەگەلەکەیان بکەن".
لە کۆتاییدا ئەمینداری گشتی ئاماژەیدا بەوەی کە پێویستە رۆژی 12ی ئایار بکرێتە رۆژی تۆڵە سەندنەوە لە گەندەڵکاران.ئەوەشی دووپاتکردەوە: "بە جنێوفرۆشتن و تێکدانی ئەمنیەتی وڵات ناگەینە هیچ ئەنجامێک.