گەشتە ئاسمانییەکانی نیوان هەولێر و تاران دەستیانپێکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i336196-گەشتە_ئاسمانییەکانی_نیوان_هەولێر_و_تاران_دەستیانپێکردەوە
گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان تاران پایتەختی کۆماری ئسلامیی ئێران و شاری هەولێر جارێکی تر دەستیپێکردەوە ئەویش پاش ٦ مانگ لە وەستاندنی بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2018 09:36 Asia/Tehran
  • گەشتە ئاسمانییەکانی نیوان هەولێر و تاران دەستیانپێکردەوە

گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان تاران پایتەختی کۆماری ئسلامیی ئێران و شاری هەولێر جارێکی تر دەستیپێکردەوە ئەویش پاش ٦ مانگ لە وەستاندنی بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە.

"عەبدوڵا ساڵح "بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بە ئاژانسی ''ئیرنا''ی راگەیاندووە، سوپاسی حکومەتی تاران دەکەین بۆ ئەو نێوەندگیرییەی لەنێوان بەغدا و هەولێر کردی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فرۆکەخانەکان لەبەردەم گەشتە نێودەوڵەتییەکان.

ساڵح هەروەها ووتیشی '' درەنگ کەوتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی جەژنەکانی نەورۆزەوە بوو، ئەمڕۆش یەکەم گەشت لەلایەک کۆمپانیای (ماهان) ئەنجام دەدرێت کە ئەمەش دڵی هاوڵاتیانی هەرێمی خۆشکرد، چونکە زۆربەیان بۆ چارەسەری پزیشکی دەچنە ئێران''.

لە پاش ریفراندۆمەکەی هەرێم لە ٢٥/٩، هەرێمی کوردستان رووبەرووی قەیرانی زۆر قوڵی ئابوری و سیاسی بووەوە لەوانە داخستنی فرۆکەخانەکان بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا.