وشدارییدانی مەسرور بارزانی لەبارەی جم و جۆڵی ژمارێک پیلانگێڕ لەڕەوتی هەڵبژاردنەکانی عێراق
پاش هەڕەشەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەمەڕ شێواندنی ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ڕاوێژکاری ئاسایشیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، بڕێک سەنەدو بەڵگە لەئارادایە لەبارەی داکۆکیی چەند پارت و لایەنی سیاسیی هەرێم لەگرووپی تیرۆریستیی داعش.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی سومرییە نیوزی عێراق، مەسرور بارزانی دوێنێ هەینی بەئاماژە بەوەی کە ئێمە چەند سەنەدو بەڵگەمان لەدەست دایە کە ئەو بابەتە پشت ڕاست دەکەنەوە، پێی داگرت: ژمارێک پارت و لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان یارمەتی داعشیان داوەو کەسانێکیان بۆ پەیوەست بوون بەو گرووپە ڕەشەکوژە هانداوە.
راوێژکاری ئاسایشیی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بە داوای ئەو پارتە سیاسییانەی لایەنگری داعش لەخەڵک بۆ دەنگدان بەو پارتانە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق، وتی: بەشداربووانی هەڵبژاردن، دەبێ زیرەکانە وەڵامی ئەو پارت ولایەنانە بدەنەوە.
هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق ١٢ی مای لە١٨ پارێزگای ئەو وڵاتە بەهاوبەشیی٣٢٠پارت و٥٤هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی٣٢٨نوێنەر بەڕێوە دەچێ.