بزووتنەوە و یەکگرتوو هاوپەیمانیی " بەرەو ئیسلاح " یان پێکهێنا
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان لەکۆبونەوەیەکی هاوبەشدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەلیستێکی هاوبەش لەژێر ناوی (بەرەو ئیسلاح) بەشداری دەکەن.
بەپێی راگەیەنراوێکی هەردوو حیزب ئەمڕۆ دوو شەممە هاوپەیمانییەکە لەکۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان تۆمارکردووە.
لەراگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە: "هیوادارین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەپاکو بێگەردی دوور لە گزیکاری و توندوتیژی بەرێوە بچێتو وێستگەیەک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی رێرەوی پڕۆسەی سیاسی هەرێمو چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتی و سەقامگیری سیاسیو نەهێشتنی ستەم و گەندەڵی لە هەرێمی کوردستانداو سەرەنجام دەربازکردنی هەرێم لەم قەیران و تەنگژانەی کەپێوەی گرفتارە".
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی ئەیلوولی داهاتوو بەرێوەدەچێت، کە بڕیارە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەو هاوپەیمانییە بەشداری تێدا دەکەن.