تەقینەوەیەک لە کەرکووکی ئێراق
پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر گوندێک لە کەرکووک سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداو، لەبەر پەلاماری شەوی دووشەممەی دەیان چەکداری تیرۆریستی داعشی بۆسەر گوندی عەلی سەرای شاری داقووق لە کەرکووک کەسێک کوژراو و دووکەسی دیکەش بریندار بوون .
هەرلەم حاڵەدا شاخەوان عەبدوڵڵا نوێنەری کوردی پەرلەمانمی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا داوای داکۆکی کردن لە دانیشتوانی گوندەکانی کەرکووکی کرد و ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا زۆرتر لە دووسەد بنەماڵەی کورد لە ماڵەکانیان لەشاری داقووق وەدەرنراون.
تیرۆریستانی داعش بەشێوەی هاوکات پەلاماریان کردوەتە سەر گوندی دەکشماڵ لە ناوچەی بەشیریش کە بەرەوڕووی بەرەنگاربوونەوەی هێزی حەشدی شەعبی بوونەوە.
بەپێی هەواڵێکی تر هێزی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو دا پێ وشوێن گرتنی ئەندامانی ڕاوەدوونراو لە ناوچەی حاوی بەسات لەشار سامەرایان دەست پێکرد.