یه‌کگرتوو بایکۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستانی کرد
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و پڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆ خرابوونه به‌رنامه‌ی کاره‌وه کێشه‌ی خه‌ڵک نه‌بوون و پڕۆژه یاسای چاکسازی له به‌رنامه‌ی کاردا نه‌بوو، بایکۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد.
هەڵەدنی رونیشیکردهوه: لەئێستادا چەندین قەیرانی کەڵەکەبوو لە هەرێمی کوردستان هەیە وەک بەردەوامی پاشەکەوتی مووچە و سنوور بەزاندنی خاکی هەرێم و گلدانەوەی ئاو و زۆربونی دیاردەکانی خۆکوشتن و تەواوبونی وادەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەو بابەتە گرنگانەی بە هەند وەرنەگرتووە.
هه‌ڵه‌دنی ئاماژەی بەوەش کرد: تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان نازانێت کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان لە هەرێم و تاچەند رێگەی لە ئەنجامنەدانی ساختەکاری گرتووە و تۆماری ده‌نگده‌رانی پاککردووه‌ته‌وه له ناوی دوباره و مردوو.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، وتیشی: "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵێنیدا لە کردنەوەی خولی نوێی بەهارەدا پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە بخاتە ناو بەرنامەی کراوە و گفتوۆگۆی لەسەر بکەین، بەڵام بە داخەوە ئەو پرۆژە یاسایەش نەخراوەتە ناو کاری بەرنامەی دانیشتنەکەوە".روونیشیکرده‌وه: پاشه‌که‌وتی مووچه به‌رده‌وامه له‌کاتێکدا ئێستا نرخی به‌رمیلێک نه‌وت له سه‌رو 70 دۆلاره‌وه‌یه و حکومه‌ت بیریشی لێ ناکاته‌وه.