چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344393-چاوپێکەوتنی_نێچیرڤان_بارزانی_لەگەڵ_شاندێکی_ئەمریکی_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کە بەنوێنەرایەتی یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی هەرێمی کردووە، دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کە بەنوێنەرایەتی یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی هەرێمی کردووە، دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە شەفەق نیوز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئەو شاندە ئەمریکییە کە لەسەر ڕاسپێری"مایک پێنس"یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی ئەو ناوچەی کردووە، لەبارەی ڕەوشی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئاوارە عێراقییەکان دیدار و وتووێژی کردووە.

"مارک گرین" بەرپرسی ڕێکخراوی گەشەی جیهانیی ئەمریکا و "داگلاس سیلیمان" باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و دوو ئەندامی کۆنگرەی ئەو وڵاتەو سەرکۆنسولی ئەمریکا لە هەولێر و چەند بەرپرسی دیکەی ئەمریکی لەئامادەبووانی ئەو شاندەن.

لەو چاوپێکەوتنەدا دوولایەن لەبارەی پرسە جیاجیاکانی وەک، ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق و بارودۆخی ئاسایشی وتووێژیان کرد.

لەهەواڵێکی دیکەدا، ؛ "جەبار ئەل لۆعەیبی" وەزیری نەوتی عێراق بەئاماژە بەوەی کە دانوستانەکانی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لەگەڵ هەولێر و ئانکارا بۆ هەناردەی نەوتی کەرکووک لەڕێی بەندەری"جیهان" بەردەوامە، وتی: بڕیاردان لەسەر دەس پێ کردنەوەی ڕەوتی هەناردەکرانی نەوت گرێدراوی ئەنجامی ئەو وتووێژانەیە.

ناوبراو وتی: ئێستا ٢٢٠هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژدا لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک هەڵدێنجرێ و دەگوێزرێتەوە پاڵاوتگە ناوخۆییەکانی عێراق.