کۆمسیۆن هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344444-کۆمسیۆن_هاوپەیمانێتییەکانی_بۆ_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_کوردستان_پەسەندکرد
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم هاوپەیمانێتییەکانی(سەردەم و یەکێتی نەتەوەیی و بەرەی ئیسلاح) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2018 06:27 Asia/Tehran
  • کۆمسیۆن هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم هاوپەیمانێتییەکانی(سەردەم و یەکێتی نەتەوەیی و بەرەی ئیسلاح) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە،  ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١٨ ی خۆیدا سێ هاوپەیمانێتی بۆ پەرلەمانی کوردستان پەسەندکردووە.هاوپەیمانێتییەکانیش پێکهاتوون لە هاوپەیمانی (سەردەم و یەکێتی نەتەوەیی و بەرەی ئیسلاح)، کە تۆمارکراون بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و ٣٨ قەوارە و هاوپەیمانی ناوی خۆیان تۆمارکردووە.