پێوەندییەکی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344450-پێوەندییەکی_تەلەفۆنی_نێچیرڤان_بارزانی_و_ئەردۆغان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە ڕێگای تەلەفوونەوە پێکەوە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2018 07:56 Asia/Tehran
  • پێوەندییەکی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە ڕێگای تەلەفوونەوە پێکەوە وتووێژیان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە بە بۆنەی سەرکەوتنی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی تورکیا.

هاوکات، هەردوولا جەختیان کرد لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان .

لەداوی راپرسییەکەی ٢٥ی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە، ئەوە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی بووە.

لە ٢٤ی حوزەیراندا، هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتیی داد و گەشەپێدان  توانی  لە سەدا  ٤٢.٢ ی دەنگەکان   بەدەست بهێنێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان  سەرۆک و کاندیدی پارتەکە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی سەدا ٥٢،٣ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.