هاوهەڵوێستیی یەکیەتی و پارتی لە بڕیارەکاندا
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریاندا به‌بێ یه‌کدی هیچ هه‌نگاوێک له هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا نه‌نێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر بەڕێوەچو.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی لیژنه‌یه‌کیان بۆ یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان دروست کرد.
هاوکات لیژنه‌یه‌کیان بۆ ئاماده‌کردنی کارنامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب بۆ به‌غدا پێکهێنا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی جه‌ختیان له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له کاتی خۆیدا کرده‌وه.
پارتی و یه‌کێتی بڕیاریشیاندا به‌بێ یه‌کدی هیچ هه‌نگاوێک له هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا نه‌نێن.