فێرکردنی زمانی فارسی لە زانکۆی ڕاپەڕینی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344579-فێرکردنی_زمانی_فارسی_لە_زانکۆی_ڕاپەڕینی_کوردستانی_عێراق
ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی بە هاوکاریی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستانی عێراق کاری خۆی دەست پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2018 07:39 Asia/Tehran
  • فێرکردنی زمانی فارسی لە زانکۆی ڕاپەڕینی کوردستانی عێراق

ناوەندی فێرکاریی زمانی فارسی بە هاوکاریی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستانی عێراق کاری خۆی دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ خولی فێرکاریی زمانی فارسی بە بەشداریی "حسێن ئەستیری" راوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بەرپرسانی زانکۆی ڕاپەڕین و کاربەدەستانی شاری ڕانییە لە زانکۆی ڕاپەڕین دەست پێ بوو.

ئەستیری بە ئاماژە بەوەیکە پاش کۆتایی هاتنی ئەو خولە بڕوانامەی زمانی فارسی دەدرێ بە بەشداربووانی خولەکە، راشیگەیاند: ئێمە سوور و پێداگرین لەسەر بەردەوام کردنی ئەو چەشنە فێرکارییانە لە زانکۆی ڕاپەڕین.

سەرۆکی کۆلیژی زانستە مرۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕینیش وتی: زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەیە بۆ بەڕێوە بردنی خولەکانی فێرکاریی زمانی فارسی و لە زانکۆکانی ئێران بۆ بەڕێوە بردنی خولی نوێ یارمەتی وەردەگرین.