کورد بە دوو هاوپەیمانی لە بەغدا ئامادە دەبێ
یەکێک لە سەرانی کومەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق گوتی پارتە کوردیەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی جیاجیا لە پەرلەمانی عێراقدا بەشداری دەکەن .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، زانا سەعید لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومەدا گوتی هاوپەیمانیەکی کوردستانی بڕیارە لە نێوان دوو حزبی گەورەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێک بێ و پارتە کوردستانیەکانی دیکەش ناچنە ریزی و هاوپەیمانیەکی دیکە لە نێو خویاندا پێک دێنن .
زانا سەعید وتیشی : ژیاندنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی تەنیا لە نێوان پارتی و یەکیەتی ئەنجام دەبێ کە زیاترین کورسیان بەدەست هێناوە و حزبە کوردستانیەکانی دیکە ناچنە نێو ئەم هاوپەیمانیە .
زانا سەعید دواجار گوتی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی بڕیارە هاوپەیمانیەکی گەورەی کوردستانی پێک بێنن ، کە یازە کورسی پەرلەمان دەگرێتەوە و لە حکومەتی نوێی عێراق بەشداری دەبێ .