شاندێکی سەربە ھاوپەیمانییەکەی ھادی عامری لە ھەرێمی کوردستانی عێراقە
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عیراق، شاندێکی سەربە ھاوپەیمانییەکەی ھادی عامری ڕۆژی ھەینی سەردانی ھەرێمی کوردستانی عێراقی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ، شاندێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح بە سەرکردایەتیی ھادی عامری به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عیراق، ڕۆژی ھەینی گه‌ییشته شاری هه‌ولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق.
ھەر لەم پەیوەندییەدا ئەندامی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: شاندەکەی هاوپەیمانیی فەتح بۆ گفتوگۆ لەبارەی حکومەتی نوێی عێراق هاتوونەتە هەولێر.
بە قسەی بەنگین رێکانی ئەندامی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، شاندەکەی فەتح بڕیاره بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هەرێمی کوردستان بمێنێنتەوە و لەگەڵ زۆرینەی لایەنەکانی هه‌رێم کۆببێتەوەومه‌رجی به‌شداری کردنی کورد له‌حکومه‌تی داهاتووی عێراق بخه‌نه‌به‌ر باس و لێکدانەوە
ھەر ھاوپەیوەند بە سەردانی شاندەکەی ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕاوێژکارێکی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش وتوویەتی: سه‌رجه‌م چاوه‌کان له‌سه‌ر هه‌ولێرن بۆ تێگەییشتن لە هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و که‌سه‌ی کە پۆستی سه‌رۆکایەتیی ئەنجومەنی وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بە ئەستۆ دەگرێت .
له 12ی ئایاری 2018 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو، ئەوەش یەکەمجار بوو پرۆسەکە بەشێوازی ئەلیکترۆنی و بە بەکارهێنانی سندوقی زیرەک بەڕێوە بچێت.
دواتر لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 19ی ئایاری 2018، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراقی راگەیاند، بەڵام زۆرێک لە لایەنە بەشداربووەکان تانەیان لە ئەنجامەکان دا و رەتیانکردنەوە و هەندێکیش رایانگەیاند کە ساختەکاری لە هەڵبژاردندا کراوە. جێگای ئاماژەیە ھەتا ئەم ساتە لەبەر یەک نەگرتنی پارتە بەرەوەکانی عێراق ھەوڵەکانی پێک‌ھێنانی حکومەتی تازە لەم وڵاتەدا شکستی ھێناوە.