ئەمریکا رۆنانی گەورەترین کونسولخانەی خۆی لە جیهاندا لە هەولێر دەسپێکرد
رۆنانی گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە جیهاندا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقی لە هەولێر دەست پێبوو .
بەپێی راپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومەریە ، سەرچاوە حکومەتیەکان لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند بەردی بناغەی گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە جیهاندا لە هەولێر دانرا .
لەم ئاهەنگەدا نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و داگلاس سیلیمان، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و سەرکونسولی ئەمریکا لە هەولێر ئامادە بوون .
ئەم کونسولخانەیە بە رووبەری 200 هەزار بەرمیل لە رێگەی سەرەکیی هەولێر بۆ پیرمام رۆدەنرێ و تێچووی سازکرانەکەی دەگاتە 600 میلیون دۆڵار .
لە راگەیەنداراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زانیاری سەبارەت بە شێوازی دروستکردنی بینای نوێی کونسوڵخانەکەیان بڵاوکردەوە کە گەورەترین بینای دیبلۆماسی ئەو وڵاتە دەبێت لەسەرئاستی جیهان.