بەشداریی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ئاھەنگی سوێند خواردنی ئەردوغان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344770-بەشداریی_سەرۆکی_حکومەتی_ھەرێمی_کوردستانی_عێراق_لە_ئاھەنگی_سوێند_خواردنی_ئەردوغان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەشداری کردن لە ئاھەنگی سوێندخواردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تازەی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • بەشداریی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ئاھەنگی سوێند خواردنی ئەردوغان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەشداری کردن لە ئاھەنگی سوێندخواردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تازەی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ،نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاھەنگی سوێندخواردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی سیستێمی تازەی دەستەڵاتی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

لەم پەیوەندییەدا سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: نێچیرڤان بارزانی لە ئێستادا لە تورکیایە و سبەینێش بەشداری لە ئاھەنگی سوێندخواردنی ئەردۆغان دەکات وەک سەرۆکی سیستێمی تازەی دەستەڵاتی تورکیا .

بە گوێرەی ئەم ھەواڵە هاوکات جگە لە نێچیرڤان بارزانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتانی دیکەش بەشداریی ئاھەنگەکە دەکەن.

جێگای ئاماژەیە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرلەم سەردانەی بۆ تورکیا دەستبەجێ لەگەڵ سەرکەوتنی ئەردوغان لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەم دواییە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لێ کرد بوو. ئەمە یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیایە لە پاش تێکچوونی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق و دەوڵەتی ئانکارا لە سەر پرسی  ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو.

لە هەڵبژاردنی سەروکایەتیی 24ی ژووئەنی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی ئێستاو بەربژاری پارتی دادو گەشە  بە بەدەست هێنانی بیست وشەش ملوێن و 330  هەزار و 823 دەنگ، وەک سەرۆکی نوێی تورکیا هەڵبژێردرا.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئاھەنگی سوێندخواردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەل و مەرجێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سەدان شارومەندی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوڕێ لەگەڵ دانیشتوانی ناوچە ئاوەدانەکانی چیای قەندیل، لەدژی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەناوخاکی هەرێم دەستیان دابووە ڕێپێوانی ناڕزایانە.