سێ مەرجی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ فەتح و دەوڵەتی یاسا
یاریدەری مێدیایی مەکتەب سیاسی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ( پارتیی ) پەردەی لادا لە مەرجەکانی هاوپەیمانی کوردستانی بە ڕێبەرایەتی دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ دەوڵەتی یاسا و فەتح .
بە کوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، کەفاح مەحموود لە وتوێژێکی تایبەت لە گەڵ بنکەی هەواڵڵی بەغدا ئەلیوم وتی : هاوپەیمانی کوردستانی پێکهاتوو لە پارتیی و یەکێتیی خاوەنی سێ مەرج بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ فەتح و دەوڵەتی یاسا بۆ پێکهاتنی گەورەترین فڕاکسیونی پەرلەملانیە کە یەکەمین مەرج بەشداری ڕاستەقینە لە گەڵ بەغدا و دووهەمین مەرجیش پێویستی ڕێککەوتنی ئەو هاوپەیمانیە لە گەڵ پارتەکانی دیکە لە ناوخۆی پەرلەمانی نوێنەران و سێهەمین مەرجیش پاراستنی هاوسەنگی هەنووکەیی لە دامەزراوە دەوڵەتیەکانی ئێراقە . مەحموود وتیشی : هاوپەیمانی کوردستانی ئەگەر ئەو سێ مەرجە بە دی بێت لە گەڵ ئەلفەتح و دەوڵەتی یاسا بۆ پێکهاتنی فڕاکسیونێکی گەورەتر هاوپەیمانی دەکات. ناوبراو هەروەها وتی لە وتووێژگەلێک کە لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوو لە نێوان هاوپەیمانی کوردستانی پێکهاتوو لە دوو پارتی دیموکرات و یەکێتی لە گەڵ ئەنجومەنگەلی هاوپەیمانی و دەوڵەتی یاسا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا جەخت کراوە لەسەر پێویستی کۆتایی هاتنی شوێنهاتی پەیوەندی نەرێنی ڕابردوو نێوان بەغدا هەولێر و بەدی هێنانی نەخشە ڕێگای نوێ کە لە لای نەتەوەی ئوێراق و کوردستان .