قوڵبەست کرانی گروپێکی خۆتەقاندنەوەی سەر بە داعش لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353886-قوڵبەست_کرانی_گروپێکی_خۆتەقاندنەوەی_سەر_بە_داعش_لە_سلێمانی
هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی گرووپێکی شەش کەسە لە تڕوڕیستانی خۆکۆژ سەر بە داعشیان کە بە نیازی ئەنجامدانی ئوپڕاسیونی تڕوڕیستی لەو شارە و کەرکووک بوون قۆڵبەست کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2018 13:20 Asia/Tehran
  • قوڵبەست کرانی گروپێکی خۆتەقاندنەوەی سەر بە داعش لە سلێمانی

هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی گرووپێکی شەش کەسە لە تڕوڕیستانی خۆکۆژ سەر بە داعشیان کە بە نیازی ئەنجامدانی ئوپڕاسیونی تڕوڕیستی لەو شارە و کەرکووک بوون قۆڵبەست کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بە گێڕانەوە  لە ماڵپەڕی هەواڵیی ژیان  هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی  بە بڵاو کردنەوەی  ئاگادارینامەیک  ڕایگەیاند  کە گرووپێکی   شەش کەسە  لە تڕوڕیستانی خۆکۆژ سەر بە داعش لە سلێمانی لە ئوپڕاسیونێکدا  قوڵبەست کران .  لەو ئاگادارینامیەدا  هاتووە  کە بە پێی   زانیاریەکان و بەڵگەکانی بە دەس هاتوو ؛  ئەو گرووپە  لە دەرەوەی سلێمانیەوە چوونەتە ناو  ئەو پارێزگایە  و گەڵاڵەی  ئەنجامدانی   چەن  ئوپڕاسیونی  تڕوڕیستی  خۆکوژیان  لەو شارەدا   و هەروەها لە کەرکوک  و پارێزگای  دیالە  داڕشتووە . هەروەها  ڕاگەیندراوە  کە ئەمیری  ئەو تاقمە تڕوڕیستیە بە ناوی حاجی مەسعەب  ، دوو گرووپی  خۆکوژی دیکەیشی  لە کەرکووک و دیالە  دامەزراندووە  و فەرمانی بەوان داوە  تا ئاسایشی  ئەو ناوچەگەلە  تێک بدات و تا دوا کاتیش  لە   گەڵ هێزە  ئاسایشیەکان پێکدادان بکات و پاشانیش خۆی بتەقێنێتەوە . فەرماندەرایەتی هێزە ئاسایشیەکانی  سلێمانی  ڕایگەیاندووە  کە ئوپڕاسیونی  ناساندنی  ئەو تاقمە  تڕوڕیستیە  لە داعش  بە هاوکاری  هێزە ئاسایشیەکانی کەرکووک و دیالە  ئەنجام دراوە  . بە پێی  دوایین  هەواڵەکان  بڕێک لە کەسانی دیکە  و ژومارێک  قاچاغچی  کە بە شێوەی  ڕاستەوخو  یان  ناڕاستەوخۆ   لە گەڵ ئەو  تڕوڕیستانە  لە پەیوەندی دا بوونە  ناسێندران و قۆڵبەست کران .