یەکێتی نیشتمانی جارێکی دیکە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بایکۆت کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353904-یەکێتی_نیشتمانی_جارێکی_دیکە_دانیشتنی_ئەنجومەنی_نوێنەرانی_عێراقی_بایکۆت_کرد
نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بایکۆت کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2018 04:44 Asia/Tehran
  • یەکێتی نیشتمانی جارێکی دیکە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بایکۆت کرد

نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بایکۆت کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "میران محەممەد" نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: نوێنەرانی ئەو پارتە لە پەرلەمان، دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمان کە بۆ ناساندنی بەربژێرانی دیاریکراو بۆ هەشت پۆستی وەزارەتخانەکانی حکومەتی نوێی عێراق، بەڕێوە چوو، بایکۆت کردووە.

ناوبراو وتی کە ئەو کردەی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نەبوونی ناوی بەربژێری ئەو پارتە لە لیستی بەربژێرانی دیاریکراو ، ئەنجامی گرتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە یەکێتی نیشتمانی خوازیاری بەدەستەوەگرتنی پۆستی وەزارەتی دادی حکومەتی نوێی عێراقەو خالید شوانی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە، بەڵام عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە دوو مانگ لەوە پێشەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق ڕاسپێردراوە، ناوی خالید شوانی نەخستووەتە پاڵ ناوی بەربژێرانی بەدەستەوە گرتنی هەشت پۆستە وەزارییەکەی حکومەت کە جارێ بێ وەزیرن.

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی دانیشتنی پێشووی پەرلەمانیشی هەربەو هۆیە بایکۆت کردو خوازیاری گۆڕانی ئەو ناوانە و گونجێندرانی ناوی خالید شوانی لەنێو لیستەکەدا بووە.