دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355950-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_و_سەرۆک_وەزیرانی_هەرێمی_کوردستان_لە_هەولێر
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە هەولێر دیدار و وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2019 08:11 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە هەولێر دیدار و وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران  و "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕۆژی سێشەممە لە هەولێر سەبارەت بە پرسە دوولایەنە و ناوچەییەکان دیدار و وتووێژیان کرد.

بڕیارە زەریف لەگەڵ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقیش دیداری هەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەری چوار ڕۆژەی بۆ ئێراق، سەردانی سلێمانی، کەربەلا و نەجەفیش دەکات.

زەریف لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆمار و "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران، "محەممەد حەلبووسی" سەرۆک پەرلەمان، "محەممەد عەلی حەکیم " وەزیری دەرەوە، "سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەت، شێخ "ئەکرەم کەعبی" بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی "النجباء"  و "هادی عامری" سەرۆکی فراکسیۆنی "البناء" ی ئێراق دیدارکردووە و لە کۆبونەوەی گەروەی چالاکانی ئابووریی ئێران و ئێراق لە بەغدا وتاری پێشکەش کردووە.