پەرەسەندنی ژماری کوژراوانی بومبارانی ڕۆژی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356471-پەرەسەندنی_ژماری_کوژراوانی_بومبارانی_ڕۆژی_ڕابردووی_هەرێمی_کوردستان_لە_لایەن_تورکیاوە
ژماری کەسانی سیڤیلی کوژراو لە ئاکامی بومبارانی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە گەییشتە چوارکەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2019 13:55 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ژماری کوژراوانی بومبارانی ڕۆژی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە

ژماری کەسانی سیڤیلی کوژراو لە ئاکامی بومبارانی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە گەییشتە چوارکەس.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ژماری کوژراوانی بومبارانی ڕۆژی ڕابردوو" چوارشەممە سێی ڕێبەندان ٢٣ی ژانێڤەری" ناوچەی ئامیدی لە پارێزگەی دهوکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا پەرەی سەند. کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕووداوو ڕاپۆرتی دا، بێجگە لە ئامارەڕاگەێندراوە سەرەتاییەکان لە کوژراوانی بومبارانی ناوچە گەلێک لە ئامیدی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیاوە کە دوو کەسی سڤیل ڕاگەێندرابوو، دوای لێکدانەوەی دروست وچڕوپڕدەرکەوت کە دووکەسی سیڤیلی تریش گیانیان لەم بومبارانەدا لەدەس داوە، بەڵام هێشتا تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە وبێ سەروشوێنن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە چارەنووسیی دووشارومەندی تریش هیچ هەواڵێک لەدەس دا نیە وبەهۆی شاخاوی بوونی ناوچە بومباران کراوەکان ، کاری دۆزرانەوەی دووکوژراوەکەی تروزانیاری لەبارەی چارەنووسیی دوو وون بووەکە ، دژوار دەبێت. شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا دەستیان دایە بومبارانی ناوچەگەلێک لە پارێزگەی دهۆکی هەرێمی کوردستان وڕاپۆرتەکانی سەرەتا باسی  کوژرانی دوو شارومەندی سڤیلیان دەکرد، بەڵام ڕاپۆرتە نافەرمیەکان کوژرانی چوارکەسیان ڕاگەیاندووە. فراکسیۆنی پارتی دێموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وەکوو یەکەمین پارتی کوردستانی کاردانەوەی بەم بومبارانە پێشان دا وبە توندی مەحکومی کرد.