خەڵکی شیلادزێ دەستیان بەسەر بارەگایەکی سوپای تورکیادا گرت
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه 26ی کانونی دووهمی 2019 بهشێک له دانیشتوانی ناحیهی شیلادزێ لهدژی بۆردومانهکانی سوپای تورکیا دهستیان به خۆپیشاندان کرد و دواتر چونە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە ناحیەکە و دەستیان بەسەرداگرت، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە چەند که س برینداربوون، چەند سەربازێکیش خۆیان رادەستی هاوڵاتیان کرد و ئەوانیش رادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردن.
وێستگه نیوز بەپێی هەواڵێکی ئێن ئاڕ تی رایگه یاند، هاوڵاتیانی ناحیهکه به رێپێوان بهرهو بارهگای هێزهکانی سوپای تورکیا له کۆمەڵگەی سیریێ رۆیشتن و بارەگاکەی تورکیایان کۆنترۆڵ کرد و سوتاندیان، خۆپیشاندەران دەستیشیان بەسەر چەک و کەلوپەلی سەربازیی بارەگاکەدا گرتووە و چەند سەربازێکیش کەوتنەدەست خۆپیشاندەران و ئەوانیش رادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردن.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە دەنگی تەقە دەبیسترێت و هێزە ئەمنییەکانیش دەیانەوێت بە زەبری چەک بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە دوو خۆپیشاندەر برینداربوون و فڕۆکەکانی تورکیاش دەستیان بە سوڕانەوە بەسەر ئاسمانی شیلادزێدا کردووە.هاوکات دانیشتوانی شیلادزێ داواشیان کرد، حکومەتی هەریم بێدەنگ نەبێت و هەڵوێستی هەبێت سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا کە بوونەتە هۆی شەهید بوونی چەند هاوڵاتییەک برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی دیکە لە رۆژانی رابردوودا.
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی ڕابردوو، بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە گەلی ڕەشاڤەی سنوری ناحیەی دێرەلوک دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژران و دوای بۆردومانەکەش دوو هاوڵاتیی دیکە بێسەروشوێن بوون.
دوو هاوڵاتییه بێسهروشوێنهکه بە ناوەکانی بەختیار حەسەن و زیاد حەجی هێتوتی چوار رۆژ لهمهوبهر چووبوونە گوندەکەیان، بەڵام لە دوێنێوە بێ هەواڵ بوون و هیچ سۆراغێکیان نەبووە، ئەمڕۆش کەسوکاری ئەوان بۆ سۆراخکردنیان چوونەتە شوێنەکەیان، بەڵام فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی ئەو شوێنە دەکەن و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن".
ئەو دوو کەسەی بەهۆی بۆردوومانەکە گیانیان لەدەستداوە خزمی یەکدین و تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 45 ساڵیدایە و هەردووکیشیان خێزاندارن و پێشمەرگەن.
سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دێرەلوک رایگهیاند: ئێستا تەرمەکانیان بەرەو دێرەلووک دێنن و دوو کاژێری دیکە دەگەنە شارۆچکەکە و لە کۆمەڵگەی هێتوت بەخاک دەسپێردرێن.
زیاتر لە 20 ساڵە تورکیا بە بەبیانوی بوونی بارەگاکانی پەکەکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگای دهۆک بۆردومان و تۆپباران دەکات و بەهۆیەشەوە نزیکەی 360 گوندی پارێزگای دهۆک چۆڵکراون، جگە لە زیانی ماددیش، تەنها لە ساڵی رابردوودا 10 کەس لە سنوری قەزای ئامێدی بەو بۆردومانانە گیانیان له ده ست داوه.