وتووێژی تەلەفوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356602-وتووێژی_تەلەفوونی_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا_و_سەرۆک_وەزیرانی_هەرێمی_کوردستان
وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە جم و جۆڵە دنەدەرانەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ڕێگای تەلەفوونیەوە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2019 09:04 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە جم و جۆڵە دنەدەرانەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ڕێگای تەلەفوونیەوە وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ لە پێوەندیی تەلەفوونی "مەولوود چاوش ئۆغڵوو" و "نێچیرڤان بارزانی" دوو لایەن سەبارەت بە کردەوە دنەدەرانەکانی پەکەکە کە بووە هۆی پەلاماری دانیشتوانی ناوچەیەک لە پارێزگای دهۆک و بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتە، بیر و ڕایان گۆڕایەوە.

دەگوترێ هەینیی ڕابردوو دانیشتوانی پارێزگای "دهۆک" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەلامارە سەربازیی و تۆپخانەییەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە پەلاماردانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری ئێراق ئاگریان بەردایە چەن ئۆتۆمبیلێک و چەن بەشێکی ئەو بنکە سەربازییانەیان خاپوور کرد.

تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ تیا بردنی بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) بەردەوام پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی کردۆتە سەر باکووری ئێراق کە ئەو پەلامارانە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی بەغدا بوویەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بەردەوام دەسدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئێراقی ئیدانە کردووە.